بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڕانێکی چاوەڕوان کراودا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا، هەوڵگەلێک لەسەر بڕیاری ترامپ بۆ گۆڕینی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری سووریا لە ئارادایە، کەسێک کە باوکی عەرەبە، دایکی درۆزییە و دایەگەورەی کوردە.
ئەو کەسە ئیبراهیم حەمادەی 34 ساڵانە کە نوێنەری ویلایەتی ئاریزۆنا لە کۆنگرەیە و لە حاڵێکدا ئەو دەنگۆیە بڵاو بووەتەوە کە حەمادە بە شێوەی فەرمی، هەڵوێستی خۆی لەسەر گرینگایەتی دۆخی درۆزییەکانی سووریا و شەڕی نێوخۆیی سووریای ڕاگەیاند و ئەوە بۆ خۆی نیشانەی ئەگەری گۆڕان کە ستراتیژی واشنتۆن لە ناوچەکەیە.
گرینگایەتی دەستنیشان کردنی نوێنەرێک بە ڕەچەڵەک درۆزی لە ئەو دۆسیە، وەکوو پەیامێکی بەهێز لە پاڵپشتی لە درۆزییەکان شرۆڤە دەکرێت. هەرچەندە کۆشکی سپی ئەو هەواڵەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر کەسانێک وەکوو حەمادە ئاوەها پۆستێکیان پێ بدرێت، لەوانەیە نەخشەی سیاسی ئەمریکا لە سووریا بەرەو شوێنێکی نوێ ببەن.
هەڵوێستی حەمادە لەسەر کوردەکان:
دوای واژۆی دوو ڕێککەوتننامەی وزە بە بڕی 110 ملیار دۆلار لە نێوان هەرێم و چەند کۆمپانیای نەوت و گازی ئەمریکی لە 21 ی مەی 2025، حەمادە پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئەوەی وەکوو نموونەیەک لە سەرکەوتن نرخاند. ناوبراو هەروەها دەسۆخشی لە هێزی پێشمەرگە کرد بۆ ڕۆڵگێڕانیان لە شەڕی داعش و وتی: لە کاتی پەرەسەندنی دەسەڵاتی داعشدا کەس نەیدەوێرا بچێتە شەڕی ئەوانەوە بەڵام پێشمەرگە ڕۆڵێکی کاریگەری هەمبەر تیرۆریزم هەبوو.
Your Comment